KDC

ئەڵمانیا: ئەکادیمیایەک سیمینارێکی سێ رۆژە بە ناونیشانی (تێڕوانینی کوردان لە ئەوروپاوە) ساز دەکات

ئەکادیمیای ئیڤانگلیش لە بادبۆڵ سیمینارێکی سێ رۆژە بە ناونیشانی (تێڕوانینی کوردان لە ئەوروپاوە) ساز دەکات و، هەر کەسێکیش ئارەزووی بەشداریکردنی هەبێت، دەتوانێ لە رێی ماڵپەڕی ئەکادیمیاکەوە خۆی تۆمار بکات.

ئەکادیمیای ئیڤانگلیش لە بادبۆڵی ئەڵمانیا، لە رۆژانی 11ی 3 تا 13ی 3 سیمینارێکی تایبەت بە ناونیشانی (تێڕوانینی کوردان لە ئەوروپاوە) ساز دەکات، لەو سێ رۆژەدا چەندان پانێڵی جیاجیا لە لایەن کەسانی پسپۆڕ و تایبەتمەند و ئەکادیمی پێشکەش دەکرێن و، رازێ شێخ جەزا شێخ رەزا، کە کچە کوردێکی دانیشتوی ئەڵمانیایە و ئەندامی ئەکادیمیاکەیە، هەڵسوڕێنەر و رێکخەری چەند پانێڵێک دەبێت.

جێگەی باسە، ئەکادیمیاکە دەرگای بۆ بەشداربوون کردووەتەوە و، هەر کەس ئارەزووی بەشداربوونی هەیە، دەتوانێ لە رێی ماڵپەڕەکەیانەوە کە لینکەکەی لە خوارەوە دانراوە، خۆی تۆمار بکات.

___

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە بەریتانیا دادەمەزرێندرێت

KDC

شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە یابان لەگەڵ جێگری بەرپرسی گشتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا لە وەزارەتی دەرەوەی یابان کۆبوونەوە

nusar1

ئۆکرانیا بۆ گفتوگۆی بێ مەرج لەگەڵ ڕووسیا ئامادەیە

nusar1