KDC

پارێزەرانی ئەم وڵاتە بایکۆتی کەیسەکانی پەنابەران دەکەن

نزیکەی ١٤٥ پارێزەری پسپۆڕی کاروباری پەنابەری لە سوید، ناڕەزاییان بەرامبەر توندکردنەوەی یاساکانی پەنابەری و کەمکردنەوەی یارمەتیی یاسایی، بڕیاریان داوە ئەرکی نوێی پارێزەرایەتی بۆ داواکارانی پەنابەری وەرنەگرن.

بایکۆتەکە دوای ئەوە دەستی پێ کردووە، کە حکوومەتی سوید سیستەمی دابینکردنی پارێزەری بۆ پەنابەران هەڵوەشاندووەتەوە و لەبری ئەوە، تەیا دوو تا سێ کاتژمێر ڕاوێژی یاسایی بۆ پەنابەران دیاری کردووە.

سەندیکای پارێزەرانی سوید پێیان وایە، سیستەمە نوێکە مافی پەنابەران دەخاتە مەترسییەوە. لە بەرامبەردا بەڕێوەبەرایەتیی کۆچی سوید دان بەوەدا دەنێت، بایکۆتەکە بووەتە هۆی کێشەی گەورە لە دابینکردنی پارێزەر بە شێوەیەک، کە هەندێک پەنابەر لە کاتی پێویستدا پارێزەریان بۆ دیاری نەکراوە.

___

شفا بارزانی پیرۆزبایی 11 ساڵەی دامەزراندن لە کوردستان24 دەکات

Karzan

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی هەوڵی بەدەستە خوشک کردنی هەولێر و ناشڤێڵ دەدات

Harmn

سوید: دادگاییکردنی دوو برا کە دەستدرێژی سێکسیان کردۆتە سەر کچان

KDC