KDC

شەڕ لە نێوان هێزێکی کوردی رۆژهەڵات و سوپای ئێران روو دەدا

لە سنووری بانە شەڕێک لە نێوان هێزێکی کوردی سوپای ئێران روو دەدات و سەربازێکی پلەدار ئەو وڵاتە دەکوژرێت.


بە پێی زانیارییەکان شەوی رابردوو، شەڕ لە نێوان هێزێکی کوردی رۆژهەڵات و سوپای ئێران لە پاسگای گڵەسوورەی سنووری بانە روو دەدات و لە ئەنجامدا، پلەدارێکی ئێران بە ناوی، رەشید سپەهوەند (ئوستوار دوو)ی خەڵکی خوڕەماوای لوڕستان، کوژراوە.


بە پێی زانیارییەکان پلەدارەکە، دەستێکی باڵای لە کوشتنی کۆڵبەران و ئەزیەت و ئازاری خەڵکیدا هەبووە.

تاگەیشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی وردتر لەسەر شەڕەکە بڵاو نەکراوەتەوە و ئەو هێزە کورردییەش روون نەبووەتەوە، کە سەر بە کام حیزبی کوردی رۆژهەڵاتن.

___

فڕۆکەخانەی هەولێر لەسەر بەکار هێنانی زمانی کوردی لەناو فڕۆکە ڕوونکردنەوە دەدات

KDC

ئەمریکا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە مینەسۆتا-مۆورهەد دامەزرا

Harmn

پەتایەک بەرۆکی جیهان دەگرێت ڤاکسینی نییە

KDC