KDC

ھاتووچۆ لە شەقامەکانی سلێمانی رێکدەخرێتەوە

قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، جموجوڵی ھاتووچۆ لە نێو شاری سلێمانی بەپێی پلانێکی نوێ رێکدەخرێتەوە و لە شەقام و رێگەو بانەکانی شارەکە رێگری لە زیادەڕۆیی و راوەستانی ئوتۆمبێل لە شوێنی قەدەغەکراو دەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2-9-2021، قائیمقامیەتی سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پلانێکی نوێ بۆ رێکخستنەوەی جموجوڵی ھاتووچۆ لە نێو بازاڕ و شەقام و رێگەوبانەکانی شارەکە دانراوە و، بەپێی پلانە نوێیەکە، تیمەکانی ھاتووچۆ بە ھەماھەنگی لەگەڵ ھێزەکانی پۆلیس و تیمەکانی شارەوانی و فەرمانگە پەیوەندیدارەکان، کاردەکەن بۆ لابردنی ئەو ئاستەنگانەی کە لەسەر شەقامەکان بە ھۆی راوەستانی ئوتۆمبێل بە شێوەی نایاسایی و زیادەڕۆییەکانەوە درووست دەبن، ئامانج لە گۆڕانکارییەکانیش رێکخستنی زیاتری سیستمی ھاتووچۆ و جموجووڵی ئوتۆمبێل و، ھاتووچۆی ھاووڵاتیانە لە سەرجەم شەقام و رێگەوبانەکانی سلێمانی.

___

بۆمبێك بە چەكدارانی حەشدی شەعبیدا دەتەقێتەوە

KDC

ئین تۆمبۆر: کاتی ئەوە هاتووە دان بە مافە ڕەواکانی کورددا بنرێت و بپارێزرێن

Karzan

کەنەدا: ڕەوەندی کوردستانی لەشاری ڤانکۆڤەر خۆپیشاندانێکیان دژی کوشتنی ژینا ئەمینی بەڕێوەبرد

Harmn