KDC

پڕۆژە یاسایەکی کۆنگرێسی ئەمەریکا ئیخوان موسلیمین ڕێکخراوێکی تیرۆریستن

سیناتۆری کۆماری ئەمەریکا تێد کروز، ئەندامی لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی پیران، پڕۆژە یاسایەکی لە کۆنگرێس بۆ پۆلێنکردنی ئیخوان موسلیمین، وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بیانی ناساند.

نووسینگەی سیناتۆر کروز لە راگەیەندراوێکدا گوتی: “پڕۆژە یاسایەکە داوا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەکات، کە دەستەڵاتی یاسایی خۆی بۆ پۆلێنکردنی ئیخوان موسلیمین وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بیانی بەکاربهێنێت، پڕۆژە یاساکە لەلایەن 15 سیناتۆر و جێگرەوە هاوکاری دەکرێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “ئەم کارە داوا لە وەزارەتی دەرەوە دەکات، کە ڕاپۆرت بە کۆنگرێس بدات، کە ئایا ئیخوان موسلیمین پێوەری پۆلێنکردنی یاساییان هەیە، یا نا.

سیناتۆر کروز، گوتیشی: “کاتی ئەوە هاتووە کە بەشداری هاوپەیمانەکانمان بکەین لە جیهانی عەرەبیدا و، بە فەرمیی دان بە ڕاستی ئیخوان موسلیمین بنێین، کە ڕێکخراوێکی تیرۆریستییە، جەختیشیکردەوە، کە ئەو شانازی دەکات، کە ئەو پرۆژە یاسایە داوا لە ئیدارەی بایدن دەکات، کە بەو شێوەیە پۆلێنیان بکات و شەڕی گەلەکەیان لە دژی تیرۆریزمی ئیسلامی ڕادیکاڵ بەهێز بکات.

دووپاتیشی کردووەتەوە، ئەرکی ئەوانە کە ئیخوان موسلیمین بەرپرسیارن و ڕۆڵیان لە پارەدان و برەودان بە تیرۆر لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا هەیە.

___

شارەزایان هۆشداری لە کارە نا ئاساییەکانی یەکێتی ئەوروپا لەسەر سنووری بیلاڕوس دەدەن

KDC

شفا بارزانی بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی نەرویج لەگەڵ ڕەوەندی کوردستانی کۆبووە

Harmn

تاهیر هەورامی پێشوازی لە عەزیز شامیلۆڤ کرد

Harmn