KDC

دەستگیرکراوێکی کورد ژیانی لە مەترسیدایە

باری تەندرووستی قادر محەمەدزاده، بەندکراوی سیاسی کورد، لە سی و شەشەمین رۆژی مانگرتن لە خواردنەکەیدا، ناجێگیرە.

بەپێی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، قادر محەمەدزاده، بەندکراوی سیاسی خەڵکی بۆکان، کە ئێستا لە کاتی تێپەڕاندنی شازدەهەمین ساڵی سزای بەندکرانەکەیەتی، لە گرتووخانەی ناوەندی یەزد، ماوەی 36 رۆژە مانی لەخواردن گرتووە و باری تەندرووستی ناجێگیرە.

بە گوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەندیخانەی یەزد، قادر محەمەدزاده بە هۆی مانگرتن لە خواردنی درێژماوە، زەختی خوێن و هەروەها بەشێکی زۆر لە کێشی لەشی دابەزیوە و، بۆ ئەنجامدانی زۆربەی کارە تاکە کەسییەکانی، هاوبەندییەکانی هاوکاری دەکەن.

هەروەها ئەوەش زانراوە، کە قادر محەمەدزاده، لە ماوەی رۆژانی رابردوودا، بە هۆی ناجێگیربوونی باری تەندرووستییەوە، بۆ بێهداری گرتووخانەی یەزد گوازراوەتەوە، بەڵام هەتا ئێستا ناوبراو لە وەرگرتنی چارەسەر خۆی بواردووە و، رایگەیاندووە کە هەتا داواکارییەکانی جێبەجێ نەکرێن درێژە بە مانگرتنەکەی دەدا، بەو حاڵەشەوە بەرپرسانی بەندیخانەی یەزد رایانگەیاندووە، کە ئەوان هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ مافی ئازادکردنی قادر محەمەدزاده نییە و، چاوەڕوانی وەڵامی داواکاری گشتی مەهاباد دەکەن، لە بەرانبەریشدا، داواکاری گشتی مەهاباد گوتوویەتی، ناوبراو بە تۆمەتی دژایەتی دەستەڵاتی ئێران لە گرتووخانەیە و نابێت مافی ئازادکردنی پێبدرێت.

___

جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆن لەگەڵ ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ساندیێگۆ کۆبووەوە

KDC

گرۆسی: دوێنێ قسەکانم لە ئێران بێ ئەنجام بوو

KDC

ڕاپرسییەک پارتی گەلی کۆماری پێش پارتەکەی ئەردۆگان دەکەوێت

Harmn