KDC

کۆڵبەرێکی کورد دەکوژرێت

لە سنووری‌ پیرانشاری‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان، كۆڵبه‌رێك به ‌ته‌قه‌ی‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران كوژرا.

شه‌وی رابردوو كۆڵبه‌رێك بە ناوی محەمەد خالید عەبدوڵڵازادە له‌ سنووری پیرانشار، له ‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای پاسدارانه‌وه‌ كرایه‌ ئامانج و كوژرا، کە له‌ سنووری حاجی ئۆمه‌ران سه‌رقاڵ بووه‌ به‌ كاری كۆڵبه‌ری.

محه‌مه‌د خالید عه‌بدوڵڵازاده‌ی ته‌مه‌ن 41 ساڵ، باوكی دوو منداڵ بووه‌ و، تا ئێستاش ته‌رمه‌كه‌ی ئێستا راده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی نه‌كراوه‌ته‌وه.

ساڵانه‌ ده‌یان كۆڵبه‌ر له‌ ئه‌نجامی ته‌قه‌ی هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئێران، یا بە رووداوی سرووشتی گیان له ‌ده‌ست‌ ده‌ده‌ن و بریندار ده‌بن

___

کارو چالاکیەکانی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بۆ مانگی 2ی ساڵی 2023

KDC

نامۆ فازڵ لە لۆس ئانجلەس مێژوو دەنووسێتەوە و نزیک دەبێتەوە لە UFC

Karzan

لە بازەڕەکانی جیهان نرخی نەوت بەرزبووە ،87 دۆلاری تێپەڕاند

Harmn