KDC

ئێران سزای چالاکوانێکی کورد دەدا

چالاکوانێکی کوردی مهاباد، کە لە مانگی 5ی ئەمساڵ دەستگیرکرابوو، لە لایەن دادگای کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بە گوێرەی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، چالاکوانێکی کوردی مهاباد، بە ناوی سەعید فەتحی نەژادی 28 ساڵ، لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی مهابادەوە، بە 51 مانگ بەندکردنی سزا درا.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەعید فەتحی نەژاد، بە تۆمەتی ئەندامیەتی حیزبێکی کوردستانی سزای سێ ساڵ و 7 مانگ بەندکران و بە تۆمەتی بەزاندنی سنووریش، سزای 8 مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.

چالاکوانە کوردەکە رۆژی چوارشەممە 16ی 5ی 2021، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە و، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپێچینەوەکەی گوازراوەتەوە گرتووخانەی ناوەندی مهاباد.

___

نەتەوەیەکگرتووەکان: هیچ زانیاریمان لەسەر بوونی چەکی بایلۆجی وکیمیایی لە ئۆکرانیا نییە

nusar1

نەمسا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستان لە ڤێنا کۆبونەوە

nusar1

کۆنفیدراسیۆن پاڵپشتی بەربژێرێکی کورد بۆ سەرۆکایەتیی شارەوانی کۆڵن دەکەن

nusar1