KDC

ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ كاروباری سووریا

ئێوارەی ڕۆژی هەینی 9ی 1ی 2026 پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك مەسعود بارزانی و بەڕێز تۆم باراك نێردەی تایبەتی سەرۆك ترامپ بۆ كاروباری سووریا و باڵیۆزی ئەمەریكا لە توركیا ئەنجام درا.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و سووریا و دواین پەرەسەندن و گرژییەكانی سووریا و شاری حەلەب ئاڵوگۆڕ كرا. هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا هەردوولا جەختیان لەوە كردەوە كە پێویستە هەموو هەوڵێك بدرێت بۆ ئەوەی گرژی و ئاڵۆزییەكان نەمێنن و بارودۆخ ئاسایی ببێتەوە و هەنگاوی جددیش بۆ بەدیهاتنی ئاسایش و سەقامگیری و ئاشتی بنرێت.

___

لە باشووری هەنگاریا چەند کۆچبەرێک برینداربوون

Harmn

وێنە هەواڵ …چالاکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە شاری قەڵادزێ

Harmn

بەرپرسی ئۆفیسی پەیوەندییەکانی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، دیدارێكی دۆستانەی لەگەڵ بەشی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی ساز دا.

Harmn