KDC

بومەلەرزە شارۆچکەیەکی کوردستان دەهەژێنێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كه‌شناسی‌ و بوومه‌له‌رزه‌زانی‌ هه‌رێمی کوردستان، دەڵێ، ‌ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك گه‌رمیانی‌ هه‌ژاند.

كه‌شناسی‌ هه‌رێمی کوردستان نیوەڕۆی ئەمڕۆ له‌ نووسراوێکدا رایگەیاند، كاتژمێر 12:33 خوله‌كی‌ نیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،‌ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی‌ 3.5 پله‌ به‌ پێوه‌ری‌ رێخته‌ر گه‌رمیانی‌ هه‌ژاند.

كه‌شناسی‌ ئاماژەی بەوەشداوە، بوومه‌له‌رزه‌كه‌ به‌ دووری‌ 30 كیلۆمه‌تر له‌ شارۆچکەی‌ كه‌لار روویداوه،‌ به‌ قوڵایی 8 كیلۆمه‌تر.

كه‌شناسی‌ هه‌رێم، هیچ زانیارییه‌كیشی‌ سه‌باره‌ت به‌ زیانه‌كانی‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ رانه‌گه‌یاندووه‌

___

یەکێتی ئەوروپا دوبارە سیاسەتی دابەشبوون لە هەڵوێستیان بەرامبەر بە ڕوسیا

Harmn

سەرۆکی کۆنفیدراسیۆن دەبێتە ئەندامی تۆڕێکی نێودەوڵەتیی گەورەی جیهانی

Harmn

ئەڵمانیا تاکۆتای ساڵ ،کۆتایی بە هاوردەکردنی نەوتی ڕوسیا ڕادەگەیەنێت

Harmn