KDC

سەرۆکی کۆنفیدراسیۆن دەبێتە ئەندامی تۆڕێکی نێودەوڵەتیی گەورەی جیهانی

 

سەرۆکی کۆنفیدراسیۆن بووە ئەندامی تۆڕی نێودەوڵەتیی G100 و کۆمیتەی بەڕێوەبەریش بەو هۆیەوە پیرۆزباییان ئاڕاستە کرد.

کۆمیتەی بەڕێوەبەریی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، پیرۆزبایی خۆیان ئاڕاستەی ئیسماعیل کامل سەرۆکی کۆنفیدراسیۆن کرد بە بۆنە ئەندامێتیان لە تۆڕی نێودەوڵەتیی G100.

ئەم هەنگاوە گەورەیە، بە بایەخەوە لە چوارچێوەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لێ دەڕووانین، کە کوردێک ببێتە ئەندام لەناو ئەو ڕێکخراوە جیهانییانەدا، هاوکات نیشانەیەکی ڕوونیشە، کە کارامەیی و دیبلۆماسیەت و ئەرکە ئەکادیمییەکانی سەرۆکی کۆنفیدراسیۆن ئیسماعیل کامل دەگەڕێتەوە.

هەر بۆیە وەک دەستکەوتێکی گرنگیی نیشتمانی سەیری دەکەین هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین.

تۆڕی G100، یەکێکە لە ڕێکخراوە بە ناوبانگەکان و پلە نێودەوڵەتییەکان، کە پەیوەندیدارە بە کەسایەتییە گەورە و کاریگەرەکان لە بوواری:
• زانستی و ئەکادیمی
• ئابووری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی
• سیاسەت و دیپلۆماسی
• هەروەها وەک: براوەیانی خەڵاتی نۆبڵ، پەرلەمانتاران، دیپلۆماتکارە نێودەوڵەتییەکان.

لە کۆتاییدا، هیوادارین ئەم سەرکەوتنە ببێتە دەستپێکی باش و قۆناغێکی نوێ بۆ گەشەپێدانی پەیوەندییە هاوبەشەکان بۆ دروستکردنی تۆڕێکی لۆبیکردنی نێودەوڵەتی بۆ کۆنفیدراسیۆن.

پیرۆزبێت ئەم دەستکەوتە بەرزە

کۆمیتەی بەڕێوەبەریی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
4/6/2025

___

ڕەوەندی کوردستانی لە نەمسا پشتیوانی لەداخوازییە ڕەواکانی گەلی کوردمان لە سوریا دەکەن

Harmn

چەند کۆمەڵەو ڕێکخراوێکی کوردی فینلاند لە شاری تۆرکۆ ئاگری نەورۆز دەکەنەوە

Harmn

ئۆکرانیا: 500هاوڵاتی لە ناوچەی پیشەسازی شاری ماریۆپۆلی گەمارۆدراو ڕزگارکراون

Harmn