KDC

‎سوید پەنابەرێک بە زیندانی و دیپۆرتکردنەوەی سزا دەدات

بەپێی ڕاپۆرتە میدیاییە خۆجێییەکان، دادگایەکی سوید دوێنێ دووشەممە، محەمەد عەبدولرەحمانی تەمەن 24 ساڵی بە زیندان و دیپۆرتکردنەوە سزادا، دوای ئەوەی کوشتنی پیاوێکی تەمەن 56 ساڵی لە ئاکسیۆ بەسەردا سەلمێنرا.

هەمان کەس لە ساڵی 2017 بۆ 10 ساڵ زیندانی لە بەریتانیا بە سێ دزی و دوو ڕفاندن سزا دراوە، بەڵام دوای سێ ساڵ لە زیندانی بەریتانیا، ئەو گوازرایەوە بۆ ماڵەوە بۆ هۆڵەندا تا تەواوی سزاکەی لە ژێر چاودێری تەواوبکات، لەگەڵ ئەوەشدا محەمەد توانی ڕابکات بۆ سوید.

ئێکسپرێسن بڵاویکردەوە، دوای دوو هەفتە لە گەیشتنی بەو وڵاتە و، لە ماڵێک لە ئاکسیۆی سوید، پیاوێک لە ماڵەکەی خۆیدا بە چەقۆ دەکوژێت.

دوای ئەنجامدانی ئەو کارە، گەنجەکە بە ئوتۆمبێلی قوربانییەکە هەڵدێت و ڕووداوێکی هاتوچۆی تووش دەبێت، بەو هۆیەوە پۆلیس دەتوانن تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەن، دەرکەوت دوای کوشتنی پیاوەکە، کەلوپەلی لە ماڵی قوربانیەکەش دزیوە.

محەممەد عەبدولرەحمان نکۆڵی لە هەر جۆرە ستەمێک دەکات و بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەو لە بەرگری لە خۆی کردووە.

___

هونەرمەندێکی بەریتانی داوای ئازادکردنی هاوڵاتییەکی کورد لە تورکیا دەکات 

KDC

بەریتانیا: سەرۆک وەزیران دوای شەش هەفتە دەستی لەکارکێشایەوە

Harmn

بۆ ماوەی زیاتر لە سەدەیەک گوندێکی عێراق لە قوڵایی بیابانی بێ ئاو و بێ کارەبا ژیان دەکەن

KDC