KDC

چەند كۆچبەرێکی كورد لەسەر سنووری بیلاڕووسیا گیریانخواردووە ( ڤیدیۆ )

ژمارەیەك كۆچبەری كوردی هەرێمی کوردستان، لەسەر سنووری نێوان پۆڵەندا و بیلاڕووسیا گیریانخواردووە و، داوا لە حكوومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان دەكەن، بە هانایانەوە بچن.

یەكێ لە كۆچبەرەکان باس لەوە دەكات، كە زیاتر لە 10 رۆژە بە بێ نان و ئاو گیریانخواردووە و، هیچكام لە پۆڵەندا و بیلاڕووسیا رێگەیان پێ نادەن داخڵی وڵاتەكانیان بن.

ئاماژەش بەوە دەدا، کە خێزان و منداڵیشیان لەگەڵدایە و، داوا لە حكوومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان دەكەن، تا بە هانایانەوە بچن.

___

گەڕانەوەی کۆچبەران بەرەو عێراق

KDC

لە رێی کۆکردنەوەی واژووەوە، ئەڵمانیا کارەساتی ئێزدییەکان بە جینۆساید دەناسێنێت

KDC

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پیرۆزبایی لە کرێکاران دەکات

Harmn