KDC

سووریا هەڕەشە لە تورکیا دەکات

وەزارەتی دەرەوەی سووریا دەڵێ، وڵاتەكەی دەست بە مافی یاسایی و دەستووری خۆیەوە دەگرێت بۆ وەڵامدانەوەی هەنگاوە دوژمنكارییەكانی توركیا و دانانی سنوورێك بۆیان.

ئاژانسی فەرمیی سووریا، لە هەواڵێكیاندا، کە ئەمڕۆ بڵاویانكردووەتەوە، تێیدا هاتووە، وەزارەتی دەرەوەی سووریا، ئیدانەی پێشێلكاری خاكی وڵاتەكەی و هەنگاوە دوژمنكارییەكانی توركیا دەكا و، بە پێشێلكردنی سەروەری دەیداتە قەڵەم كە چەندین ساڵە بەردەوامە.

هەر لە راگەیەنراوەكەدا، داوا لە كۆمكاری عەرەبی و نەتەوەیەكگرتووەكان دەکەن، کە هەڵوێستی روونیان لەسەر سووریا و پارێزگاری سەروەری و سەربەخۆیی خاكەكەی هەبێت.

جەختیشیان لەوە کردووەتەوە، کە یاسا و دەستوور، مافی وەڵامدانەوە بۆ سووریا لە دژی هەنگاوەكانی توركیا و دانانی سنوورێك بۆیان دەستەبەر دەکا.

___

شەپۆلێکی تری کرۆنا (کۆڤید ١٩) هەرەشە لە ئەورپا دەکات

KDC

دەستپێشخەری هاوکاری بۆ ڕۆژاڤا: نموونەیەکی دیارکراوی بەرپرسیارێتی نەتەوەیی

nusar1

بایدن داوا لە هاوڵاتیانی دەکات ،بەزووترین کات ئۆکرانیا بەجێبهێڵن

nusar1
KDC

FREE
VIEW