KDC

سووریا هەڕەشە لە تورکیا دەکات

وەزارەتی دەرەوەی سووریا دەڵێ، وڵاتەكەی دەست بە مافی یاسایی و دەستووری خۆیەوە دەگرێت بۆ وەڵامدانەوەی هەنگاوە دوژمنكارییەكانی توركیا و دانانی سنوورێك بۆیان.

ئاژانسی فەرمیی سووریا، لە هەواڵێكیاندا، کە ئەمڕۆ بڵاویانكردووەتەوە، تێیدا هاتووە، وەزارەتی دەرەوەی سووریا، ئیدانەی پێشێلكاری خاكی وڵاتەكەی و هەنگاوە دوژمنكارییەكانی توركیا دەكا و، بە پێشێلكردنی سەروەری دەیداتە قەڵەم كە چەندین ساڵە بەردەوامە.

هەر لە راگەیەنراوەكەدا، داوا لە كۆمكاری عەرەبی و نەتەوەیەكگرتووەكان دەکەن، کە هەڵوێستی روونیان لەسەر سووریا و پارێزگاری سەروەری و سەربەخۆیی خاكەكەی هەبێت.

جەختیشیان لەوە کردووەتەوە، کە یاسا و دەستوور، مافی وەڵامدانەوە بۆ سووریا لە دژی هەنگاوەكانی توركیا و دانانی سنوورێك بۆیان دەستەبەر دەکا.

___

هەریەکە لە سەرۆکی کۆنفدراسیۆن و بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کورستانی_دانیمارک لەگەڵ نوێنەری پارتێکی کوردستانی کۆبوونەوە

KDC

ئەمڕۆ سوید 3 ژنی داعش و 8 منداڵی خۆی وەردەگرێتەوە

KDC

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی سەرکۆنەی سیاسەتی پەنابەری فەڕەنسا دەکات

Harmn