KDC

کوردێکی خەڵکی شنۆ دەستگیر دەکرێت

هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار بردراوە و، هۆکاری دەستگیرکردنەیشی نادیارە.

بەگوێرەی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە 19ی سێپتێمبەری 2021، هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی شنۆ، هاووڵاتییەکیان بە ناوی حەسەن قودرەتی تەمەن 45 ساڵ دەستگیر کردووە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بە بێ پیشاندانی بەڵگەی دادوەری و لە دوکانەکەی خۆیدا دەستگیرکراوە و، بۆ یەکێ لە گرتووخانە ئەمنییەکانی شاری ئورمیە گوازراوەتەوە و، تا ئێستا هۆکاری دەستگیرکرانی حەسەن قودرەتی و ئەو تۆمەتانەی، کە خراونەتە پاڵی، وە هەروەها شوێنی راگیرانی نادیارە.

جێگای ئاماژەیە، کە حەسەن قودرەتی  خێزاندار و باوکی پێنج منداڵە.

___

ئەڵمانیا: ئەنجوومەنی ڕاوێژکاری ئێزیدییەکان مەراسیمی یادی هەشت ساڵەی کۆمەڵکوژی شەنگال دەکەنەوە

nusar1

ڕێژەی تووشبوون بە کۆڕۆنا لە ئەڵمانیا

KDC

شاندێکی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستانیان کرد

nusar1