KDC

کوردێکی خەڵکی شنۆ دەستگیر دەکرێت

هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار بردراوە و، هۆکاری دەستگیرکردنەیشی نادیارە.

بەگوێرەی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە 19ی سێپتێمبەری 2021، هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی شنۆ، هاووڵاتییەکیان بە ناوی حەسەن قودرەتی تەمەن 45 ساڵ دەستگیر کردووە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بە بێ پیشاندانی بەڵگەی دادوەری و لە دوکانەکەی خۆیدا دەستگیرکراوە و، بۆ یەکێ لە گرتووخانە ئەمنییەکانی شاری ئورمیە گوازراوەتەوە و، تا ئێستا هۆکاری دەستگیرکرانی حەسەن قودرەتی و ئەو تۆمەتانەی، کە خراونەتە پاڵی، وە هەروەها شوێنی راگیرانی نادیارە.

جێگای ئاماژەیە، کە حەسەن قودرەتی  خێزاندار و باوکی پێنج منداڵە.

___

پلانی گواستنەوەی کەمپی پەنابەران بۆ دەرەوەی سنوورەکان دەچێتە نێو قۆناغێکی هەستیارەوە

Karzan

ترەمپ بە توندی رەخنە لە بایدن دەگرێت

KDC

لە پاریس، کۆنفڕانسێک لە سەر بارودۆخی روژئاواو گەلى کوردستان لەناوچەکە بەگشتى لە ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسی بەرێوەچوو

Harmn