KDC

ئەمەریکا نیگەرانە لە بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە لایەن تیرۆریستانەوە

ئێف بی ئای، ھۆشداری لە پیلانی قاعیدە و داعش دەدا سەبارەت بە ئەنجامدانی پەلاماری تیرۆرستی لە ئەمەریکا، هاوکات وڵاتەکەیشی نیگەرانە کە تیرۆریستان تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکاردەهێنن.

کریستۆڤەر رای، بەڕێوەبەری نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی ئەمەریکا، ئێف بی ئای، لە میانەی گوتارێکی لە بەردەم ئەنجوومەنی پیرانی وڵاتەکەی، رایگەیاند، بەردەوامن لە چاودێریکردنی مەترسییەکانی گرووپە تیرۆرستییەکانی وەک داعش و قاعیدە.

ئاماژەی بەوەشدا، کە ئەندامانی ئەو گرووپانە، بە دوای خاڵێکی لاوازدا دەگەڕێن بۆ ئەنجامدانی پەلاماری تیرۆرستی فراوان لە خاکی ئەمەریکا، نیگەرانی گەورەی وڵاتەکەیشی ئاشکرا کرد، کە تیرۆرستان تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ ئامانجەکانیان بەکاردەھێنن.

___

فیلمێکی کوردی خەڵاتێکی نێودەوڵەتی لە بەریتانیا بەدەست دەهێنێت

Karzan

جیهان موسلیم بەشداریی کۆبوونەوەی وەزیرێکی ئەڵمانیای کرد

Xelan

فەخرەدین گەرمیانی .. نوێنەری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە باشوری ئوسترالیا

KDC