KDC

ئەمەریکا نیگەرانە لە بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە لایەن تیرۆریستانەوە

ئێف بی ئای، ھۆشداری لە پیلانی قاعیدە و داعش دەدا سەبارەت بە ئەنجامدانی پەلاماری تیرۆرستی لە ئەمەریکا، هاوکات وڵاتەکەیشی نیگەرانە کە تیرۆریستان تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکاردەهێنن.

کریستۆڤەر رای، بەڕێوەبەری نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی ئەمەریکا، ئێف بی ئای، لە میانەی گوتارێکی لە بەردەم ئەنجوومەنی پیرانی وڵاتەکەی، رایگەیاند، بەردەوامن لە چاودێریکردنی مەترسییەکانی گرووپە تیرۆرستییەکانی وەک داعش و قاعیدە.

ئاماژەی بەوەشدا، کە ئەندامانی ئەو گرووپانە، بە دوای خاڵێکی لاوازدا دەگەڕێن بۆ ئەنجامدانی پەلاماری تیرۆرستی فراوان لە خاکی ئەمەریکا، نیگەرانی گەورەی وڵاتەکەیشی ئاشکرا کرد، کە تیرۆرستان تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ ئامانجەکانیان بەکاردەھێنن.

___

داوا کاری لەسەر گەشتی ئاسمانی 80% کەمی کردووە بەهوی پەتای کرۆنا

KDC

ئەمەریکا داوا لە هیندستان دەکات ،کە نەوتی ڕوسیا نەکڕێت

Harmn

نەرویج: نوێنەری کۆنفیدراسیۆن پێشنیاری بۆ سەرۆکی پەرلەمان کرد سەردانی هەولێر بکات

Harmn