KDC

یەختێک بە چەند کۆچبەرێکی کوردەوە دەستی بەسەردا دەگیرێت

ئێوارەی دوێنێ، یه‌ختێك به‌ 10 كۆچبه‌ری كورده‌وه‌ له‌ گه‌ڵ دوو كاپتن له‌لایه‌ن هێزی ده‌ریاوانی یۆنانه‌وه‌ ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرا.

به‌رپرسی راگه‌یاندی وه‌زاره‌تی ده‌ریاوانی یۆنان، رایگەیاندووە یه‌خته‌كه‌ نزیك ناوچه‌ی پیلۆس، لەگەڵ 10 كۆچبه‌ری کوردی عێراقی و 2 كاپنتیش كه‌ یه‌كێكیان هاووڵاتی توركیایە و ئه‌وی دیكه‌یش هاووڵاتی سویدە دەستگیرکران و، كۆچبه‌ره‌كان ره‌وانه‌ی ناوچه‌ی پیلۆس كران.

به‌ پێی به‌دواداچوونی هێزی ده‌ریاوانی یۆنان، یه‌كێ له‌ كاپتنه‌كان، یه‌خته‌كه‌ی به‌ كرێ گرتووە، به‌ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ بگه‌یه‌نێته‌ كه‌ناراوه‌كانی ئیتاڵیا.

___

كۆچبه‌رێكی دیکەی‌ كورد له‌ سه‌ر سنووری پۆڵه‌ندا به‌هۆی سه‌رما گیانی له‌ده‌ست دا

KDC

تورکیا سەدان پەنابەر دیپۆرتی وڵاتەکانیان دەکاتەوە

KDC

کۆمەڵەی کوردی رۆژهەڵات لە دانیمار بە فەرمی بوونە ئەندامی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانیان راگەیاند

KDC
KDC

FREE
VIEW