KDC

ناوەندی ڕەوەندی کورد پیرۆزبایی ئاڕاستەی بورهان ئەحمەدی دەکا کە وەک نوێنەری فینلاند بۆ هاوپەیمانی وڵاتانی باکوور


کوردێک لە نێو پارتێکی فینلاندی بۆ نوێنەرایەتی هاوپەیمانی وڵاتانی باکوور و گرووپی هاوکاری بەجیهانی بوون، گڵۆباڵیزم هەڵبژێردرا، لە بەرانبەریشدا ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، پیرۆزبایی خۆیانی ئاڕاستە دەکەن و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازن.

پارتی سۆسیال دیموکراتی فینلاندی، کوردێکی بە ناوی بورهان ئەحمەدی لەگەڵ خانمێک بە ناوی پەیڤی ڕانتانێن، بۆ نوێنەرایەتی لە گرووپی کار بۆ هاوپەیمانی وڵاتانی باکوور و، هەروەها گرووپی کار بۆ بە جیهانی بوون هەڵبژاردن.

گرووپی کار، پێکهاتووە لە نوێنەرانی وڵاتانی فینلاند، سوید، نەرویج، دانیمارک و ئایسلەند، هەروەها 12 کەس بەشدارن، کە پێکهاتوون لە وەزیر و ئەندام پەرلەمان و ئەندام شارەوانییەکان، ئەوەش لە پێناو زیاتر پێکەوە کارکردن، تا ئەوەی جیهانێکی باشتر بۆ مرۆڤایەتی و پێشڤەچوونی پەروەردەیی پێکبهێندرێت.

جێگەی شانازییە، کە کوردێک لە نێو پارتی دەستەڵاتداری فینلاند و، لە نێو ئەو هەموو ئەو ئەندامانەی کە هەیەتی، هەڵبژێردرێت، ئێمە وەک ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، پیرۆزبایییەکی گەرمی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێز بورهان ئەحمەدی دەکەین و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین

___

شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری ڕاگەیاندنی فیدراسیۆنا کوردی لەسویسرا دەکەن

Harmn

نرخی یاریزانەکان لە 2021 دا

Harmn

هۆشداری دەدرێ لە شەپۆلی سێ یەمی کرۆنا

KDC