KDC

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە ئەڵمانیا بە بۆنەی ساڵیادی ریفراندۆمەوە مەراسیمێکیان ئەنجامدا

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە شاری دوسلدۆف و بە مەبەستی بەرز ڕاگرتنی یادی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان و، دواتر بە فەرمیی کردنەوەی ئۆفیسی ناوەند لە شاری دوسلدۆفی ئەڵمانیا وەک مەرکەز، مەراسیمێکیان ئەنجامدا.

لە مەراسیمەکەدا، کە بەھۆی پەتای کۆرۆناوە سنورداربوو، کۆمەڵێک کەسایەتی و خێزانی کورد و کۆمەڵە و نوێنەرایەتی بانگھێشت کرابوون و ئامادەی بوون، لەگەڵ بەشێک لە ئەندامانی ناوەند و نوێنەرایەتی ناوەندی بەلجیکا و ھۆڵەنداش ئامادەییان ھەبووە.

مەراسیمەکە لەلایەن شوعلە خان، ئەندامی ناوەندی ھۆڵەندا و ئەندامێکی کارای ڕاگەیاندنی گشتی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە بەڕێوەبرا.

سەرەتا گژال دەروێش و ھەورامان علی تۆفیق، ھەریەکە و لەبەشی خۆیدا، بە کورتی لەسەر دامەزراندن و کاروچالاکی ناوەند و پڕۆژەکانی ئایندەیان دوان ، دواتر بەڕێز تاھیر ھەورامی بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کورد لەدەرەوە بە ڕێگای ئۆنلاین بەخێرھاتنی میوانەکانی کرد و کورتەیەک لەسەر ڕیفراندۆم و ڕۆڵی کوردانی دیاسپۆرا و ئەرکی ناوەند لە یایندەدا کرد .

دواتر لە پانێلێکدا، چوار کەسایەتی دیار لە کوردانی باشوور و باکوور و ڕۆژئاوا و ڕۆژھەڵات، لەسەر ڕیفراندۆم دوان، دواتر بە چەند پارچە موزیکێک، مەراسیمەکە جوانتر کرا و، لە کۆتاییدا گفتوگۆیەکی کراوە بۆ ئامادەبوان کرایەوە و تەواوی مەراسیمەکە زیاتر لە سێ کاتژمێری خایاند.

___

بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-برۆکسل لەگەڵ وەزارەتی کاورباری دەرەوەی هەرێمی فلاندەرز کۆبووە

nusar1

تاهیر هەورامی پێشوازی لە بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە دانیمارک و بەرپرسی لیژنەی ناوچەی دانیمارک کرد

nusar1

شاندی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی کرد

nusar1