KDC

ساڵی دابێت ژیان ئاسایی دەبێتەوە

!

دوای نزیکەی دوو ساڵ لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای فایزەری ئەمەریکی، پێشبینی دەکا لە ماوەی یەک ساڵی دابێ، ژیان لە جیهاندا ئاسایی ببێتەوە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی CNBC ئەلبێرت بۆرلا، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای فایزەر ئەمڕۆ دووشەممە 27ی ئەیلولی 2021، رایگەیاند، بە ئەگەرێکی زۆر لە ماوەی یەک ساڵی دابێت، ژیان ئاسایی دەبێتەوە، بەڵام پێدەچێت پێویست بکا ڤاکسینەکانی دژە کۆرۆنا ساڵانە بەکاربهێنرێن.

بەڕێوەبەری فایزەر، لەگەڵ ئەوەشدا هۆشداری داوە، کە ئاسایی بوونەوەی ژیان، هەندێک مەترسیی هەیە، چونکە کۆرۆنای گۆڕاو، تەنیا بە دەلتا و ئەلفا کۆتایی نایەت.

پێشبینییەکەی بۆرلا هاوکاتە لەگەڵ لێدوانی ستیڤان بانسل، بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانسازی ئەمەریکا، کە ئەویش بە هەمانشێوە پێشبینی کردووە، لە ماوەی ساڵی دابێت، بارودۆخی جیهان بەرەو ئاساییبوونەوە بچێت.

___

ڕێکخراوی تەندروستی جیهان :- 30 ملیۆن نەخۆشی شەکرە لە جیهان کەمی چارەسەری ئەنسۆلینیان هەیە

KDC

لە تبلیس یادی قوربانیانی جێنۆسایدی ئێزدییەکان کرایەوە

Karzan

بەربژێرەکان بۆ بردنەوەی خەڵاتەکانی زەبێست

KDC