KDC

تەندروستی عێراق:ڕەوشەکە زۆر مەترسیدارە

لێپرسراوێکی وەزارەتی تەندروستی عێراق ھۆشداری دەدات لە زیادبوونی ئامارەکانی کۆرۆنا و دەڵێت لە ھەرساتێکدا بێت کۆنترۆڵی رەوشەکە لەدەست دەدەن .

“روبا فەلاح” ئەندامی تیمی پزیشکی و راگەیاندن لە وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاندووە، ئامارەکانی توشبوون و گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا لە زیادبووندایە، ئەوەش بەڵگەیە بۆ قورسی شەپۆلی سێیەمی ڤایرۆسەکە، دەشڵێت لەم شەپۆلەدا گەنجان زیاتر روبەروی مەترسی کۆرۆنا دەبنەوەو نەخۆشخانەکان پڕن لەو توشبوانەی کە رەوشی تەندروستیان ھەستیار و ناجێگیرە، بەھۆی بەردەوامیی زیادبونی ئامارەکانیشەوە بە دوری نازانێت لە ھەر ساتێکدا کۆنترۆڵی رەوشەکە لەدەستبدەن .
لەلایەکی تریشەوە”عەبد عەون عەبادی”ئەندامی لیژنەی تەندروستی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووە، لەگەڵ زیادبوونی ئامارەکانی توشبوون بە کۆرۆنا ، توشبوون بە کەڕووی رەشیش زیادیکردووە، بۆیە لە ئێستادا تاوتوێی چەند بژاردەیەک دەکەن بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکان کە لە نێویاندا قەدەغەی ھاتوچۆی گشتی ھەیە.

___

ڕێکخراوی تەندوستی جیهان جۆرێکی تری ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاشکرا دەکات

KDC

لەسەر ئەم کارەی، فەیسبووک گەنجێكی عێراقی خەڵات دەکات

KDC

بە هۆی کارێکی ئەردۆغانەوە بەهای لیرە بۆ نزمترین ئاست دابەزی

KDC