KDC

دەیان کۆچبەر دەگەنە دوورگەیەکی ئیتاڵیا

زیاتر لە 680 کۆچبەری نایاسایی، لە رێگەی دەریای نێوەڕاستەوە گەیشتنە دوورگەی لامبیدۆزای ئیتاڵیا.

میدیاکانی ئیتاڵیا بڵاویانکردەوە، 686 کۆچبەری نایاسایی، کە خەڵکی وڵاتانی سووریا و مەغریب و بەنگلادیش و میسرن و، ژن و منداڵیشیان لە نێودایە، بە رێگەی وڵاتی لیبیاوە، گەیشتوونەتە دوورگەی لامبیدۆزای ئیتاڵیا و، لەلایەن دەستەڵاتداریەتی ناوچەکەوە ھەموو پێداویستییەکیان پێشکەشکراوە.

لە دوورگەی لامبیدۆزای ئیتاڵیا بۆ نیشتەجێکردنی ئەوە کۆچبەرانەی دوای رزگارکردنیان لە دەریا دەگەنە ئەو دوورگەیە، کەمپیان بۆ ئامادە کراوە.

___

نوێترین زانیاری لەسەر ڕزگارکردنی 14 پەنابەر

KDC

پەنابەرێکی کورد دیپۆرتی ئێران دەکرێتەوە

KDC

تائێستا 20هەزار ئەفغانی چاوەڕێی ڕێگەپێدانی ئەڵمانیا دەکەن

Harmn