KDC

بزانە لە ماوەی یەک مانگی رابردوودا چەن کۆڵبەر بوونەتە قوربانی

مانگی رابردوودا، نزیکەی 18 کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون، ی بریندار بوون.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بە تەنیا لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ، لانیکەم 18 کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار کراون، کە 66،5٪ی ئەو حاڵەتانە، بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و تورکیا بووە.

بە پێی راپۆرتەکە، لەو ماوەیەدا 8 کۆڵبەر کوژراون و 10 کۆڵبەر و کاسبکاریش بریندار بوون.

زیاترین ژمارەی کوژران و بریندار لە پارێزگاکانی کرماشان تۆمار کراوە کە ٩ حاڵەت بووە.

چۆنێتی کوژران، یا بریندار بوون

تەقەی راستەوخۆ، 12 حاڵەت، 7 کوژراو و 5 بریندار.

رووداوی سرووشتی، 2 حاڵەت 1 کوژراو و 1 بریندار.

رووداوی هاتووچۆ، 4 حاڵەتی بریندار.

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان

پارێزگای ئورمیە: 4 حاڵەتی کوژراو

پارێزگای سنە: 5 حاڵەت، 3 کوژراو و 2 بریندار

پارێزگای کرماشان: 9 حاڵەت، 1 کوژراو و 8 بریندار

___

ئەمەریکا تا ساڵی ٢٠٢٢دەبێتە گەورەترین هەناردەکردنی غازی سروشتی

nusar1

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا داوا دەکات هێز بە ئەوروپادا بڵاوبکرێتەوە

nusar1

ئەڵمانیا بودجەی خەرجی وەزارەتی بەرگری بە بڕی 55ملیار دۆلار پێشنیارکردووە

nusar1