KDC

تاڵیبان: کڕین و فرۆشی کۆیلە فەرمانی ئەڵڵای ئیسلامە، لە داهاتوودا کچانی کۆیلە هەناردەی وڵاتانی ناوچەکە دەکەین

گوتەبێژی تاڵیبان: کۆیلەداری لە ئایینی ئیسلام حەڵاڵ و رەوایە و لە ئیماراتی ئیسلامییش قبووڵکراوە، لە داهاتووشدا کچانی کۆیلە رەوانەی وڵاتانی ناوچەکەش دەکەن.

بە پێی هەواڵی میدیاکانی ئەفغانستان، چەکدارانی تاڵیبان لە شارەکانی غەزنی و نەنگهاری ئەفغانستان، بازاڕێکیان رێکخستووە و کچانی تەمەن یەک بۆ دە ساڵان دەفرۆشن، ئەم کڕین و فرۆشتنە لەلایەن ئیماراتی ئیسلامیی تاڵیبانەوە رێگە پێدراوە بە پێی یاسای تاڵیبان، تەنیا پێویستی بە ئیزن و رێگەپێدانی مەلای تاڵیبانە، جگە لەوە مامەڵەکە حەرام و قبووڵنەکراوە.

گوتەبێژی تاڵیبان رایگەیاند، لە دەستپێکی ساڵی تازە و نەورۆزی 1401 کچە کۆیلەکان بۆ وڵاتە موسڵمانەکانی ناوچەکان هەناردە دەکرێن.

ناوبراو جەختی کردەوە، کە هەموو ئەو مامەڵە و فرۆشتنانە بە پێوەری شەریعەتی ئیسلام بەڕێوە دەچێت و، فەرمان و ئەمری ئەڵڵای ئیسلام جێبەجێ دەکرێت، ئەو کچانە تەمەنیان سەرووی دە ساڵە و بۆ کۆیلایەتی بژاردە دەکرێن، پێویستیان بە ئیزنی مەلای تاڵیبان نییە و، تەنیا ئیزنی مەلا و شێخی گەڕەکیان بۆ ڕەوایی پێدانی مامەڵەکە تەواوە

___

شاندی کۆمیتەی بەڕێوەبەری سەردانی بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی کرد

nusar1

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەشاری نۆیرنبێرگ یادی نەورۆزیان کردەوە 

KDC

ئەگەری كشانەوەی ئەمەریكا لە رۆژئاوای كوردستان لە ئارادایە

KDC
KDC

FREE
VIEW