KDC

لەسەر تەندرووستی ئەردۆغان، سەرۆکایەتی تورکیا هاتە دەنگ

دوای بڵاوبوونەوەى چەند راپۆرتێکی میدیایی لەسەر خراپبوونی دۆخی تەندرووستی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە هەموو ئەو هەواڵانە بە درۆ ناودەبات.

لەماوەی ڕابردوودا ڕۆژنامەی زمانی ئۆپۆزسیۆن، گوتارێکی ستیڤن ئایە کوکی بڵاوکردەوە، کە یەکێکە لە گەورە ڕۆژنامەنووسەکان، تێیدا باسی لەوەکردبوو کە دۆخی تەندرووستی ئەردۆغان بەرەو خراپی دەچێت و، لەوانەیە تا ساڵی 2023 لە دەستەڵاتدا نەبێت.

کوک لە گوتارەکەیدا کە لە گۆڤاری فۆڕن پۆڵسی بڵاویکردووەتەوە، باسی لەوەکردبوو کە لەوانەیە ساڵی 2023 ئەردۆغان بە تەواوی لاواز بێت، بەڵام نەک بەو شێوەیەی زۆربەى خەڵک بیری لێ دەکەنەوە، بەڵکو پێدەچێت نەخۆشییەکی کوشندەی هەبێت، کە لەوانەیە ڕێگەی پێنەدا خۆی هەڵبژێرێت بۆ هەڵبژاردنەکان.

لای خۆیەوە، فەخرەدین ئاڵتون، بەرپرسی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، سەرجەم ئەو ڕاپۆرتانەی ڕەتکردەوە، کە ئەردۆغان نەخۆش بێت.

فەخرەدین ئاڵتون لە تویتێکیدا نووسیویەتی: پێمانوابوو هەواڵە ساختەکان کێشەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانن، بەڵام ئێستا دەبینین تەنانەت دەزگا میدیاییە جیهانییە سەرەکییەکانیش هەمان کێشەیان هەیە و، بە ئاسانی هەموو هەواڵێکی درۆ بڵاودەکەنەوە.

دەشڵێت: هەموو ئەو هەواڵانە درۆن.

___

بەریتانیا: بە سەرپەرشتی راستەوخۆی سەرپەرشتیکاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی کۆنفڕانسێکی زانستی بەڕێوەچوو

Harmn

ئەڵمانیا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری یادی شەهیدکردنی شاری هەڵەبجە دەکەن

Harmn

ئەمریکا هەڕەشەی سزا لە ئێران دەکات ئەگەر کەشتییەکان چەک لە ئەتلانتیکەوە بگوازرێنەوە

KDC