KDC

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە داواکاری لە حیزبە کوردستانییەکان هەیە

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، وێڕای پیرۆزبایی خۆیان کە ئاڕاستەی کورد و کوردستانیان کردووە، سەبارەت بە کۆتایی هاتنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە پێناو وەدیهێنانی مافە دەستوورییەکان، داوا لە لایەنە کوردستانییەکان دەکەن، یەکڕیز و یەک هەوڵوێست روو لە بەغدا بکەن.

دەقی پیرۆزباییەکە:

بەخۆشحاڵییەوە، پڕۆسەی ئازادانەی هەڵبژاردنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەران، بەبێ‌ هیچ ڕووداوێكی نەخوازراو، كۆتایی هات، گەلی كوردستان و هەموو لایەنە سیاسییەكان، سەركەوتن و، ئەو سەركەوتنەش شانازییە بۆ هەموو لایەك و گەلەكەمان.

بەم بۆنەیەشەوە وەک ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، پیرۆزبایی سەركەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنەكە لە كورد و كوردستان دەکەین، هاوکات جەخت دەكەینەوە، كە
بە هەموو لایەنە کوردستانییەکانەوە، بە گیانی یەك هەڵوێستی و یەکڕیزی كوردایەتی روو لە بەغدا بکەن، ئەویش لە پێناو وەدیهێنانی مافە دەستوورییەكانی هەرێمی کوردستان کار بکەن و واز لە ململامنێ حیزبییەکانیان بهێنن.

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە

11ی10ی2021

___

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە فینلاند سۆراخی ئەو کوردەیان کرد کە لەو وڵاتە کۆچی دوایی کردووە

KDC

جێگیری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری سیاسی سەردانی چەند وڵاتێکی ئەوروپا دەکات

Harmn

شاندێکی ناوەندی سوید سەردانی باڵوێزخانەی ئێراق دەکەن

Harmn