KDC

کاندیدێکی مردوو لە هەڵبژرادنی ئەمجارەدا دەردەچێت

كاندیدێكی كۆتای مەسیحییەكان كە دوو مانگ لەمەوبەر گیانی لە دەستدا، توانی لە هەڵبژاردنەكەی 10ی ئەم مانگەدا سەركەوتن بە دەست بێنێت.

بە پێی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەنسام مانوئیل ئەسكەندەر، كە لەسەر كۆتای مەسیحییەكان خۆی كاندید كردبوو، بە بێ هیچ بانگەشەیەك 2860 دەنگی لە سەرتاسەری عێراق بە دەستهێناوە.

ئەو كاندیدە كە كارمەندی وەزارەتی كارەبا بوو، مانگی ئابی ڕابردوو بە هۆی تووشبوونی بە پەتای كۆرۆنا گیانی لە دەستدا

___

پرۆفایلی دیێگۆ مارادۆنا

Harmn

بەربژێرەکانیش بڕوایان بە ھەڵبژاردنەکان نەماوە

KDC

وشە وەک دەرمانێک بۆ زامەکانی جەنگ و کۆچ..گفتوگۆیەک لەگەڵ سەروا عەزیز لەسەر هێزی ئەدەب و مۆسیقا

Karzan