KDC

لەسەر کۆچبەران عێراق داوایەک ئاڕاستەی مانگی سووری پۆڵەندی دەکات

وەزارەتی دەرەوەی عێراق، داوای لە مانگی سووری پۆڵۆنی کردووە، بۆ گەڕاندنەوەی ئەو کۆچبەرانەی لە سنووری پۆڵەندا و بیلاڕووسیا هاوکارییان بکەن، کە لە دۆخێکی خراپدان.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەکیدا، کە لە ڕێگەی باڵیۆزخانەی عێراق لە پۆڵۆنیا، داوای لە مانگی سووری ئەو وڵاتە کرد، تا کارئاسانی بکرێت بۆ شاندی عێراق بۆ دەرکردنی پاسپۆرتی کاتی بۆ ئەو کۆچبەرانەی دەیانەوێت بە شێوەیەکی ئارەزوومەندانە بگەڕێنەوە عێراق، کە لە سنوورەکانی بیلاڕووسیا بەهۆی کەمخۆراکی و سەرما و نەبوونی شوێنی نووستن، کەوتوونەتە دۆخێکی ناهەموار.

لە نوێترین کاردانەوەشیدا بۆ ڕێگەگرتن لە لێشاوی کۆچبەران، حکوومەتی پۆڵەندا پڕۆژە یاسایەکی پێشکەشی پەرلەمانی ئەو وڵاتە کرد، پەرلەمانی پۆڵەنداش پڕۆژە یاساکەی پەسەند کرد، بەپێی ئەو یاسا نوێیەش، حکوومەتی ئەو وڵاتە دەستکراوە دەبێت لە ڕێگەگرتن و بەزۆر ناردنەوەی کۆچبەران، هاوکات دیوارێکی سنووریش لەگەڵ بیلاڕووسیا درووست دەکات.

___

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە شاری دۆسڵدۆرفی ئەڵمانیا کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی بۆ بەشی ئافرەتان سازدا

Harmn

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی دیدە جیاوازەکان لە لۆزان کۆدەکاتەوە

Harmn

ئەو کۆچبەرانەی لە تورکیاوە دیپۆرتی سووریا کرابوون، دەگەڕێندرێنەوە هەرێم

KDC