KDC

سوپاى ئەمریکا پەرە دەدات بە بەهێزترین چەکى لەیزەرى لە جیهاندا

بەپێی ماڵپەڕى AMERICANMILITARYNEWS، سوپاى ئەمریکا بەهێزترین چەکى لەیزەرى لە جیهاندا پەرە پێ دەدات و دروستی دەکات. بەشێوەیەک ئەم چەکە لەیزەرییە دەتوانێت ئامانجەکانى بسووتێنێت، بیانتوێنێتەوە و بیانکات بە هەڵم.
هاوکات، لە توانایدا هەیە ئاماژەى تەکنەلۆجیایى نەیارەکانیش بپچڕێنێت لە رێگەى ترپەى کارۆموگناتیسییەوە. ئەم چەکە، یەک ملیۆن جار لە چەکە لەیزەرییەکانى تر بەهێزترە کە پێشتر پەرەیان پێ دراوە.

ئەم سیستەمە لەیزەرەییە نوێیە ناسراوە بە TACTICAL ULTRASHORT PULSED LASER، هەڵدەستێت بە ئاراستەکردنى ترپەى کورت کە پشت بە وزەى نزم دەبەستێت. ئەمەش، بەپێچەوانەى ئەو سیستەمە لەیزەرییانەوەیە کە لە ئێستادا بە کار دەهێندرێن و شەپۆلى بەردەوام بەرهەم دەهێنن.

ئەم هەنگاوەى سوپاى ئەمریکاش، لە چوارچێوەى نوێکارییەکانى سوپادا دێت، لە کاتێکدا کە هەڕەشە و کەلێنی نوێ سەریان هەڵداوە. ئەم چەکە لەیزەرییە دەبێتە هۆکارى گۆڕانکارى لە شێوازى رووبەرووبوونەوەى درۆنە تیژڕەوە بچووکەکان و مووشەکەکان، هەروەها مرۆڤە نەیارەکان، کە تووشی خروشتی پێست و تەنانەت دووچاری لەدەستدانى بیناییشیان دەکات.

___

سویسرا: کۆنفیدراسیۆن خۆپیشاندانی بۆ پشتیوانی کوردستان ساز کرد

Harmn

شەڕو پێکدادان لەحەسەکەی خۆرئاوای کوردستان بۆ سێیەم ڕۆژ بەردەوامە

Harmn

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ئەڵمانیا بەشداری سیمینارێکی کۆمەڵەی هەڤاڵیەتی کرد

Harmn