KDC

بە هۆی تەقینی مینەوە کرێکارێک بریندار دەبێت و قاچی دەبڕدرێتەوە

هاووڵاتییەکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی، لە کاتی کارکردن لە شارۆچکەی بێستوون، بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار بوو.

بە گوێرەی هەواڵی ێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە 19ی ئۆکتۆبەری 2021، بە هۆی تەقینەوەی مین لە شارۆچکەی بێستوونی سەر بە شاری هەرسینی پارێزگای کرماشان، کرێکارێک بە ناوی ئارام ئەحمەدی تەمەن 28 ساڵ، کە خەڵکی گوندی زمکانی سەر بە شاری سەلاسی باوەجانییە بریندار بوو.

ئارام ئەحمەدی خێزانداره و بە هۆی قورسی برینەکانییەوە گوازراوەتەوە بۆ یەکێ لە نێوەندە دەرمانییەکانی کرماشان و، بە بڕیاری پزیشکەکان، دەبێ قاچی چەپی ببڕێتەوە.

___

ئۆکرانیا:ڕزگارکردنی 260 سەربازی لە کارگەی پۆڵای ئازۆڤستالی گەمارۆدراوی شاری ماریۆپۆل ڕاگەیاند

Harmn

دیداری نوێنەری كۆنفدراسیۆن لەگەڵ سەرۆکی دامەزراوەی یەکگرتووانە دژی ئێرانی ئەتۆمی

Harmn

ناوەندی هۆلی بەریتانیا کورتە فیلمێکیان نمایش کرد

Harmn