KDC

ئێران قەدەغەی ڤیزای گەشتیاری هەڵدەگرێت

وەزیری گەشتوگوزاری ئێران دەڵێ لە سەرەتای هەفتەی دابێت، قەدەغەی ڤیزای گەشتیاری هەڵدەگیرێت و هاوڵاتیان هەرێمی کوردستان و عێراق دەتوانن گەشت بکەن.

عیزەتوڵا زەرغامی، وەزیری گەشتوگوزاری ئێران، رایگەیاند، کە بە مەرجی وەرگرتنی هەردوو ژەمەکەی ڤاکسینی کرۆنا، گەشتیارانی هەرێمی کوردستان و عێراق، دەتوانن سەردانی ئێران بکەن.

هەروەها ئاماژەیدا بەوەی، کە ماوەی پێشوو تردا تەنیا ئەو کەسانەی کە بۆ خوێندن و بازرگانی و نەخۆشی بۆیان هەبوو سەردانی ئیران بکەن، بەڵام لە ئێستادا دەرگا بەڕووی گەشتیاراندا دەکریتەوە تا سەردانی ئەو وڵاتە بکەن.

___

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە دوسلدۆرف لەگەڵ ئەندامانی کۆمەڵەی سەرخۆبوون و چالاکوانانی کورد کۆبوونەوە 

KDC

سڕبیا: شەڕی نێوان کۆچبەرانی سەر سنوری هەنگاریا 6قوربانی لێکەوتەوە

Harmn

بەرپرسێکی باڵا: بارودۆخی سوید مەترسیدارە

KDC