KDC

چالاکوانێکی بۆکان دەستگیر دەکرێت

چالاکوانێکی کوردی بۆکان لە لایەن هێزە ئیتڵاعاتییەکانی ئەو شارەوە دەستگیر دەکرێت و چارەنووسیشی نادیارە.

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی دیاکۆ لوتفی، کوڕی کەریم و خەڵکی بۆکان، لە لایەن هێزە ئیتڵاعاتییەکانی ئەو شارەوە دەستگیرکراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

دەستگیرکردنی ئەو چالاکوانە لە کاتێکدا بووە، کە هێزەکانی رژێمی ئێران هیچ بەڵگەیەکی یاساییان پێ نەبووە.

شایانی باسە، وێڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی، تا ئێستا چارەنووسی نادیارە و، ئەو تۆمەتەیشی خراوەتە پاڵی نەزانراوە.

___

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانیی 128 ساڵەی ڕۆژنامەگەریی کوردیی پیرۆز دەکات

Harmn

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا :هێرشەکەی سەر شاری هەولێر تیرۆریستییە

Harmn

خەلیفە حەفتەر بەشداری هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لیبیا دەکات

KDC