KDC

ئافرەتێکی چالاکوانی کورد دەستگیر دەکرێت

ئافرەتێکی چالاکوانی کوردی خەڵکی سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستگیرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بە گوێرەی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە 23ی ئۆکتۆبەری 2021، هێزە ئەمنییەکانی سنە، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی مریەم سادقی چالاکوانی بواری مافەکانی ئافرەتان و ئەندامی کۆمیتەی هەماهەنگی بە مەبەستی هاوکاری کردن بۆ سازکردنی ڕێکخراوە کرێکارییەکان و، دەستگیریان کردووە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان بە بێ پیشاندانی بەڵگەی یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی مریەم سادقی و دواتر ماڵەکەشیان پشکنیوە.

هەتا کاتی بڵاوکردنوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستگیر کران و ئەو تۆمەتانەی، کە خراونەتە پاڵ مریەم سادقی، هاوکات چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لە بەر دەستدا نییە.

جێگای ئاماژەیە، کە مریەم سادقی ساڵی 2018ش، جارێکی دیکە لە لایەن دادگای شۆڕشی سنەوە بانگ کرابوو و لێپەرسینەوەی لەگەڵ کرابوو.

___

ئوسترالیا حزبوڵای لوبنانی وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دەناسێنێت

KDC

بەغداو ڕوسیاو کۆمپانیاکانی وەبەرھێنان

KDC

 یاسای پێدانی مانەوە لە ئیسپانیا لەوانەیە سێ ملیۆن کۆچبەری نوێ بهێنێتە وڵاتەکەوە

Karzan