KDC

وێڕای گومانەکانی سەریان، سێ ئافرەتی داعش ئازاد دەکرێن

داواکاری گشتی سوید، ئازادکردنی ئەو سێ ئافرەتەی داعشیان ڕاگەیاند، کە پێنجشەممەی ڕابردوو گەیشتنە سوید.

لەراگەیەنراوێکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕوونیکردەوە کە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان لەسەر تاوانەی جەنگەکەیان هێشتا لە ئارادایە، بەڵام بەپێی داواکاری یاسایی، هیچ هۆکارێک نەبووە بۆ هێشتنەوەیان لە دەستبەسەرکردنیاندا.

ڕینا دیڤۆن و هانیا لیمۆین، لە یەکەی نەتەوەیی دژی تاوانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، گوتیان: “بۆ هەر سێ ئافرەتەکە، کە ئازادکراون، لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان هەر بەردەوامە”.

پیتەر لارسۆنی داواکاری گشتی ئەو یەکەیە، گوتی: “گومانەکان ماونەتەوە و لێکۆڵینەوەکە بە توندی بەردەوامە”.

پۆلیسی ئاسایشی سابۆ، دۆسییەکەی گەڕاندەوە بۆ پۆلیسی سوید، کە ئایا بەردەوام دەبن لە دەستگیرکردنیان یان، نا.

ئەو سێ ئافرەتە دوای ئەوەی لە ناوچەکانی خۆبەڕێوەبەری کورد لە باکووری سووریا دوورخرانەوە، ڕۆژی پێنجشەممە گەیشتنە فڕۆکەخانەی ئەرلەندە.

لەو سێ ئافرەتەی کە گومانیان لە تاوانی جەنگ هەیە، یەکێکیان خەڵکی ڕۆژئاوای سویدە و دووانیان خەڵکی ستۆکهۆڵمن.

___

سێ کورد لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی شارەوانییەکانی بەریتانیا سەرکەوتنییان بەدەستهێناوە

nusar1

ژمارەی تۆماری بیانییەکان لە ئەڵمانیا لە 10 ملیۆن کەس تێپەڕ دەکات

KDC

کۆنفدراسیۆن داوا لە کوردانی دانیمارک دەکا دەنگ بە باریکان ئیسماعیل بدەن

nusar1