KDC

سوید بە بلدۆزەر دوکانەکان تاڵان دەکرێن

لە بەرەبەیانی ئەمڕۆدا، دووکانێکی گواستنەوەی پارە لە چارهۆڵمێنی باشووری ڕۆژئاوای ستۆکهۆڵم، لەلایەن بلدۆزەرێکەوە تاڵان کرا.

سەرچاوەکان راگەیاندووە، کە گرووپێک بە بەکارهێنانی بلدۆزەرێک دوکانەکەیان تێکشکاندووە بۆ ئەوەی بتوانن بچنە ژوورەوە.

دواتر پۆلیس گەیشتە شوێنەکە و لێکۆڵینەوەی سەرەتایی دەستپێکرد.

قەبارەی کەلوپەلە دزراوەکان، یا زیانە مادییەکان هێشتا نازانرێت.

شایانی باسە، پێشتریش هەر بە بەکارهێنانی بلدۆزەر، دووکانێکی زێڕ و زیویش تاڵانکرانکرا.

___

شفا بارزانی پیرۆزبایی لە کوردە سەرکەوتووەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی سوید دەکات

Xelan

بەریتانیا: یانەی وەرزشی ڕەوەندی کوردستانی سەرکەوتنێکی گرنگی بەدەستهێنا

Harmn

کوردستان: نوێنەری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری خولێکی گەشەپێدانی مرۆیی و پێشەنگایەکی فتۆگراف دەکات

Harmn