KDC

بێلاڕووسیا کۆچبەران رەوانەی ئەورووپا دەکات

حکوومەتی لیتوانیا رەخنەی توندی لە بێلاڕووسیا گرت بەوەی ئاسانکاری بۆ کۆچبەران کردووە بەمەبەستی ئەوەی پرسی کۆچبەران دژ بە ئەورووپا بەکاربهێنێت، داواشدەکات سزای زیاتر بەسەر بێلاوڕوسیادا بسەپێندرێت.

کابرێلیوس لانسبێرگیس وەزیری دەرەوەی لیتوانیا رایگەیاند: “لەکاتێکدا بێلاڕووسیا پرسی کۆچبەران وەک چەکێکی سیاسی بەکاردەهێنێت، داوا لە ئەندامانی یەکێتی ئەوروپا دەکەم کە ستراتیجی و هەڵوێستی هاوبەشیان دژ بەو وڵاتە هەبێت”.

وەزیری دەرەوەی لیتوانیا باسی لەوەکرد، بێلاڕووسیا بە نایاسایی کۆچبەران لە دەرەوە هاوردەی وڵاتەکەی دەکات و هەر بە شێوەیەکی نایاسایی رەوانەی ئەوروپایان دەکات.

ئەمە لەکاتێکدایە کۆچبەران لە سنوورەکانی بێلاڕووسیاوە خۆیان دەگەیەننە لیتوانیا و تا ئێستا سەدان کۆچبەر کە زۆرینەیان عێراقین بەو شێوەیە خۆیان گەیاندووەتە لیتوانیا، هەر بەو هۆیەشەوە هەینی رابردوو لیتوانیا پەرژینێکی سنووری لە نێوان هەردوو وڵاتەکە درووستکرد.

___

کۆمیتەی بەڕێوەبەریی کۆبوونەوەیەکی گرنگی ئەنجامدا

Harmn

ناوەندی ڕەوەندی کورد و کۆمکار ئاهەنگی جەژنی پیرۆزی نەورۆزی سەری ساڵی نوێ لە شاری کوڵن ساز دەکەن
 

KDC

نەتەوەیەکگرتووەکان خەڵاتی ڕێزلێنان لەو کۆمپانیاورێکخراوانەی ئیتالیا دەگرێت ،کە بەشداریان لە پێشنیاری پەنابەران بۆ ناوبازاری کار کردووە

Harmn