KDC

ئاماری قوربانیانی پەتای کۆرۆنا 4.96 ملیۆن کەس گیانی لەدەست داوە ،ژمارەی توشبووان 245 ملیۆن کەس تۆمارکراون

سۆران حەسەن …

ئامارەکانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆڤید 19 لە سەرەتایی سەرهاڵدانی لە پار ساڵەوە تا ئێستا 4,96 ملیۆن کەس گیانی لەدەست داوە ، و ژمارەی توشبووانیش 245 ملیۆن کەس تێپەراندووە
ئەمانەی خوارەوە لیستی 10لەو وڵاتانەیی زۆرترین قوربانی و توشبوانی تۆمارکراوە

ئەمریکا کۆی گشتی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆڤید ١٩، 45 ملیۆن کەسە،لە ژمارەیەش 739 هەزارکەسی کوشتووە

بەرازیل لە ڕێژەیی گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا پلەی دووەمی هەیە بە606 هەزار و کۆی گشتی 22 ملیۆن کەس توشبووە

لە پلەی سێیەمدا هیندستانە و بە کۆی 445هەزار مردوو بە کۆی گشتی توشبووان 35 ملیۆن کەسە.

مەکسیک لە ڕووی ژمارەی قوربانیان بە 286 هەزار پلەی چوارەمە و کۆی گشتی توشبوان3,8 ملیۆن کەسە .
روسیا پلەی پێنجەم لە رووی ژمارەی قوربانیان 230هەزار کەس مردوو ،هەروەها ژمارەی توشبووان 8.5 ملیۆن تووشبوان تۆمارکراوە

پیرۆ پلەیی شەشەم بە کۆی 200هەزار مردن و کۆی گشتی توشبووان 2,2ملیۆن کەسە

ئەندەنوسیا پلەی حەوتەمی لە ئاستی قوربانیان کە 143هەزارکەسی کوشتووە و 4,2ملیۆن تووشبوش تۆمارکراوە

بەریتانیا بە کۆی 143هەزار مردوو پلەی هەشتەم ، کۆی گشتی توشبووان 8,9 ملیۆن کەس تۆمارکراوە

ئیتالیا بە کۆی 132هەزار مردوو و کۆی گشتی توشبووان 4,7ملیۆن کەس لە پلەی نۆیەم لە ڕووی قوربانیان

ئاست دەیەمیش کۆڵۆمبیا یە، کە 127هەزار کەس مردووو کۆی توشبووان 5ملیۆن کەسە لەو وڵاتە تۆمارکراوە

سەرچاوە:-
RTarabic

___

بەریتانیا گەورەترین تاقیگایی ٥٠ جۆری شێرپەنجە پێش دەرکەوتنی نیشانەکانی ئەنجام دەدات

KDC

پێشانگای نێودەوڵەتی کشتوکاڵی لە ھەولێر دەکرێتەوە

KDC

بەڕێوەبەری تەندروستی جیهان هۆشداری شێوەی نوێی کۆرۆنا لە دوای ئۆمیکرۆن دەدا

KDC