KDC

پێشانگای نێودەوڵەتی کشتوکاڵی لە ھەولێر دەکرێتەوە

بە هەماهەنگی هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان و بەغدا پێشانگایەکی ناساندنی بەروبوومی کشتوکاڵی جوتیاران کرایەوە.

بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتەکانی کشتوکاڵی ھەرێمی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، ئامانج لە پێشانگاکە زیاتر ناساندنی بەروبوومی کشتوکاڵی جوتیارانی ھەرێمی کوردستانە، بۆ ئەوەی شارەکانی نێوەڕاست و خوارووی عێراق ببێتە ناوەندێک بۆ ساغکردنەوەی بەرھەمی کشتوکاڵی جوتیارانی ھەرێمی کوردستان.

ھەروەھا بەرێوەبەری گشتی کەرەستە کشتوکاڵییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند: پێشانگاکە بە ھاوبەشی لە نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغداد بەڕێوەدەچێت، تەنیا بەرھەمی کشتوکاڵی نێوخۆی تێدا نمایش دەکرێت، داواشی لە کۆمپانیاکان و جوتیاران کرد، کە بە شێوەیەکی بەرفراوان بەشداری تێدا بکەن.

___

ڕۆنالدۆ و ڕیکۆردێکی نوێ

KDC

عێراق خاوەنی لەسەدا ٩.٣ یەدەگی زێڕی جیهانە

KDC

بەکتریای گەدە چییە؟

KDC