KDC

٭ نیشتیمان ٭

لەوانەیە کۆتا ڕۆژی
بارانی وەرزت بیربێ
کە کیژۆڵەکە
لە خەمی دووری و
دابڕانی عاشقەکەی
هاواری پڕ گریانی
بۆ ئاسمان برد بوو ؟
بڕوا بکە لەو کاتەوە
باران لە هەور قاتی بوو
خۆڵ بارین دەستی پێکرد و
گوڵ وشکبوو !

لەوانەیە کۆتا ڕۆژی
هەڵوەرینی گوڵە سوورەکەت بیربێ ؟
کە کوڕە جاحێڵەکە
هیچی بۆ نەدەوترا
بەڵام بە ئیشارەت
لەنێو بەلەمە چوپەکەی ئیجە
تێی گەیاندین
کە سەفەری ناچاری کردووە ؟
چونکە لە تەنها نامەیەکەی گیرفانی
نوسرابوو : نیشتیمان
سوێند دەخۆم
هێندەی هەموو هەنگاوەکانی
کوچە و شەقامەکان خۆشم دەوێ … !

سەروەت تۆفیق

___

وەزیری تەندرووستی: 700 هەزار ژەم ڤاکسین بە هاووڵاتیان دراوە

KDC

لەم شوێنەی وڵاتی چین ڤایرۆسێکی نوێی کۆڕۆنا تۆمار دەکرێت

KDC

بزانە هاووڵاتیانی کام وڵات بە کەمترین یا زۆرترین کار کارکردن دەتوانن ئایفۆ13 بکڕن 

KDC