KDC

ڤایرۆسێکی نوێ هەڕەشە لە هیندستان دەکات

جۆرە ڤایرۆسێکی دیکە لە هیندستان بڵاوبووەتەوە و، دەیان کەس بە هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە، ڤایرۆسەکە لە مێشوولەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە.

ئومید موهان پراساد، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندرووستی ویلایەتی پرادیشی هیندستان، رایگەیاند، کە جۆرە ڤایرۆسێکی نوێ لە ناوچەکەیان بڵاوبووەتەوە و بەهۆیەوە 70 کەس لە نێویاندا 12 منداڵ هەن، گیانییان لە دەستداوە، کە لە مێشوولەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە.

بە گوێرەی زانیارییە تەندرووستییەکان، تووشبووانی ئەمجۆرە ڤایرۆسە، بە دەست بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی، وشکبوونی قورگ، سەرئێشە، ئازاری زۆری ماسولکە و رشانەوە دەناڵێنن.

رێکخراوی تەندرووستی جیهانیش رایگەیاند، تا ئێستا چارەسەری تایبەت بۆ تووشبووانی ئەمجۆرە ڤایرۆسە نەدۆزراوەتەوە.

___

شێرکۆ جەلال مامش شێوەکاری کورد .. کۆچی دوایی کرد

KDC

پەتا بڵاوەکەی نێو منداڵان کۆکە و تا و پەسیو

KDC

چیرۆکی دادگا

KDC