KDC

ڤاکسینی فایزەر دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ منداڵ لە 5 بۆ 11 ساڵ بەکاردێت

سۆران حەسەن …

لە هانگاوێکی ڕێگا خۆشکەردا بۆ کوتانی منداڵ بە ڤاکسینی کۆرۆنا نزیکەیی 25 ملیۆن منداڵ لە وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەم نزیکانە ڤاکسینی وەردەگرن
ئەمەو شارەزایانی ئەمەریکی ڕۆژی سێشەممە دەنگیان لە بەرژەوەندی کوتانی منداڵ لە تەمەنی 5 بۆ 11 ساڵی بە ڤاکسینی فایزەر دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا

لیژنەی سەربەخۆی پزیشکی پێشنیاری بۆ بەرێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمانی وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکای کرد ، بەکارهێنانی ڤاکسینی فایزەر دژ ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ منداڵ لە تەمەنی پێنج ساڵی بۆ یانزە ساڵی بەکار بهێنرێت
بەپێی ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمان ڤاکسینی فایزەر بۆ منداڵ زۆرتر لەسەدا 90 کاریگەرە
لێژنەی شارەزایان جەختیان لەوە کردەوە کە سوودەکانی پێدانی ڤاکسینەکە بە منداڵان زۆر زیاتر لە مەترسییەکانی ،کە هەوکردنی دەگمەنی ماسوولکەکانی دڵە
هەرلە نێو ئەو تەمەنەدا لە سەرەتای سەرهەڵدانی کۆرۆنا زیاتر 1,9 منداڵ توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە ،لەو ژمارەیە 8300 لە نەخۆشخانەکاندا بوون ،و نزیکەیی 100 منداڵیش گیانی لەدەست داوە

چاوەڕوان دەکرێت لە نزیکترین کاتدا بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا مۆڵەتی بەکارهێنانی ڤاکسینەکە بدات . هەروەها پێشبینی دەکرێت کە ڤاکسینەکە لە سەرەتای مانگی نۆڤەمبەرەوە بۆ منداڵان لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بەردەست بێت

سەرچاوە:-
ئاژانسەکانی هەواڵ

___

نەرویج تا ساڵی 2025 سەرجەم ئوتۆمبێلەکانی دەبنە کارەبایی

KDC

ڕوسیاو ناسا لە بۆشایی ئاسماندا

KDC

کۆرۆنا ڤیرۆس :-ڤیتامین A کاریگەری گەرانەوەی هەستی بۆنکردن هەیە

KDC