KDC

ڕۆژنامەی بیلد ئەڵمانی: سوید بووەتە مەترسیدارترین وڵاتی ئەورووپا

ڕۆژنامەی بیلد ی ئەڵمانی نووسیویەتی، ئەمڕۆ سوید بووەتە مەترسیدارترین وڵاتی ئەورووپا، لە بەرانبەر ئەو کوشتارانەی لەو وڵاتە بەرانبەر بە هەموو ئەورووپا روو دەدەن.

لە راپۆرتێکی ئەم دواییەدا، سوید لە وڵاتێکی مۆدێل نۆردیکەوە چوو بۆ یەکێ کە ڕووبەڕووی کابووسێکی ڕاستەقینە دەبێتەوە و بووەتە مەترسیدارترین وڵاتی ئەورووپا.

ڕاپۆرتی ڕۆژنامەکە، چەند ڕۆژێک دوای کوژرانی ڕاپەری تەمەن 19 ساڵ شەهیر ئاینار و ژمارەیەک لە کوشتنە هاوشێوەکانی ئەو وڵاتە هاتووە، ژمارەی کوشتنەکان لە سەرانسەری ئەورووپادا لە کەمبوونەوەدایە، لە کاتێکدا لە سوید بە بەردەوامی لە بەرزبوونەوەدایە.

ڕۆژنامەکە بڵاویکردووەتەوە کە ئاینار لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا، 217هەمین قوربانی تەقەکردن بووە لە سوید.

ڕۆژنامەکە ئاماری یەکێتی ئەورووپای ڕاگەیاندووە، کە تێکڕای ژمارەی قوربانیانی توندوتیژی کوشندە، هەشت کەسن لە هەر ملیۆنێک، بەڵام بە تەنیا سوید لە ساڵی 2020دا، ژمارەیان نزیکەی 12 کەس بوو لە هەر ملیۆنێک، کە ئەوەش جیاوازیەکی زۆر گەورەیە.

لە یەکێتی ئەورووپا بە تێکڕایی 1.6 کەس لە هەر ملیۆنێک کەس بەهۆی تەقەوە گیان لەدەست دەدات، لە کاتێکدا لە سوید بە ڕێژەی 4 کەس لە هەر ملیۆنێک، نزیکەی سێ بەرانبەرە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بە جیاوازییەکی گەورەتری گرووپی تەمەن 20-29 کرد، کە تێکڕای ژمارەی قوربانیانی تەقەکردنن، لەم پۆلەدا 4 بۆ هەر ملیۆن کەسە، لە سوید ئەم ژمارەیە 18 کەس کوژراوە بۆ هەر ملیۆنێک کەس.

___

لە ماوەی دوو مانگدا ئیتڵاعاتی ئێران زیاتر لە ١٠٠ چالاکوانی کوردی دەستگیر کردووە

KDC

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پیرۆزبایی جەژنی چلەی هاوین لە ئیزیدییەکان دەکات

nusar1

زیلینسکی :هیچ خراپەکار و گروپێک ئۆکرانیا لەناو نابات

nusar1
KDC

FREE
VIEW