KDC

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بەهۆی گەشبینی بازاڕەکان بە زیادبوونی خواست بۆ بەکارهێنانی نەوتی خاو، نرخی نەوتی خاوی برێنت دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا بەرزبووەوە و نزیکبووەوە لە 73 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

ئەمڕۆ دووشەممە 14-06-2021 نرخی نەوتی برێنت 14 سەنت بەرزبووەوە، هەر بەرمیلێک بە 72 دۆلار و 83 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هەروەها بەرمیلێک نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش بەهەمانشێوە 14 سەنت بەرزبووەوە بە 71 دۆلار و 5 سەنت مامەڵەی پێوەکرا

لە دوای کەمکردنەوەی رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، ئۆتۆمبێلی زیاتر لەسەر شەقام و جاددەکانی ئەمریکا و ئەوروپا دەبینرێن و ترافیک گەیشتووەتە ئاستی پێش سەرهەڵدانی کۆرۆنا، هەروەها فڕۆکەی زیاتر بە ئاسمانەوە دەبینرێن، کە هەموو پێویستیان بە سووتەمەنی و بەنزین هەیە. ئەم بەرزبوونەوەیە بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی نرخی نەوت بۆ ماوەی سێ هەفتەی بەردەوام رووی لە بەرزبوونەوە بێت.

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە رایگەیاندووە، بەرهەمهێنەرانی نەوتی ئەندام لە هاوپەیمانیی ئۆپێک پلەس، نەوتی زیاتریان خستووەتەبازاڕ بۆ ئەوەی بتوانن خواستی بازاڕ بە نەوتی خاو پڕبکەنەوە

___

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی گرووپی دۆستایەتی كەنەدی و كوردیی پەرلەمانی كەنەدا دەكات

Karzan

نەمسا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە شاری لینز هەڵبژێردرا

Harmn

نزیکەی 500 کۆچبەر لە تونێلێکی تەسکی باکووری پاریس دەگوێزرێنەوە 

KDC