KDC

ڕاگەیەندراوێک لە کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانییەوە

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بە نیگەرانییەکی قووڵەوە دەڕوانێتە ئەو گرژی و نەتەباییەی کە لەنێوان گرووپێک لە کوردستانیانی دیاسپۆرا و بەتایبەتی لە وڵاتی هۆڵەندا هاتووەتە ئاراوە، جێگەی داخێکی زۆرە کە لەکاتی بەڕێوەچوونی ئاهەنگی نەتەوەیی جەژنی نەورۆزی ساڵی 2026 لەو وڵاتە، کۆمەڵێک گەنجی کورد پەنایان بردووەتە بەر توندوتیژی و هێرشیان کردووەتە سەر گرووپێکی هونەریی سەر بە فیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە هۆڵەندا.
ئەم ڕووداوە نەخوازراوە ئەوەی دەرخست کە گرووپێک لە کوردستانیانی تاراوگە ناتوانن یەکڕیزی و گیانی لێبوردەیی لەنێوان خۆیاندا بپارێزن، ئەم جۆرە ڕەفتارانە بە هیچ شێوەیەک خزمەت بە دۆزی ڕەوای گەلەکەمان ناکەن و تەنها زیان بە وێنە و پێگەی کوردستانیان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا دەگەیەنن.
ئێمە لە کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، وێڕای دەربڕینی نیگەرانیی توندی خۆمان بەرامبەر بەم جۆرە کردەوانە، جارێکی دیکە بەوپەڕی باوەڕەوە پێداگری دەکەین لەسەر گرنگیی پاراستنی یەکڕیزی و تەبایی نێوان سەرجەم ڕۆڵەکانی گەلی کوردستان، داواکارین لە هەموو لایەک بەرژەوەندیی باڵای نەتەوەیی بخەنە سەرووی هەموو جیاوازییەکانەوە و بە ڕۆحێکی ئاشتییانە و شارستانییانە نوێنەرایەتیی کلتوور و نەتەوەکەمان بکەن لە سەرتاسەری جیهاندا.
کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
24ـی ئاداری 2026

___

یاداشتێک پێشکەشی نوێنەرانی وڵاتانی ئەندام لەئەنجوومەنی ئاسایش وسەرجەم وڵاتانی ئەندام لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەکرێت

KDC

کاراکتەری داگیرکەری عەرەب، لە قەسیدەی (داڵ)ی شێرکۆ بێکەس دا

KDC

کۆمیتەی گشتی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی دووەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دا

nusar1