KDC

جێبەجێکردنی رێککەوتنەکەی هەولێر و بەغدا تەنیا هەندێک وردەکاریی ماوە

فارس عیسا: جێبەجێکردنی رێککەوتنەکەی هەولێر و بەغدا تەنیا هەندێک وردەکاریی ماوە

سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا دەڵێ، سەبارەت بە رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر ناردنی بودجە، لە جێبەجێکردنی ماددەی ١١دان، هاوکات راپۆرتی کۆتایی مالی ماوە.

فارس عیسا، لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، ئێستا لە جێبەجێکردنی ماددەی ١١ی بودجەدان، کە پشکی هەرێمی کوردستانە، هەندێ وردەکاریی وەک مەسرەفی تیجاری و راپۆرتی مالی ماون.

سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەش دا، کە لە ئێستادا لیژنەیەک لە نێوان هەردوولا بۆ وردبینی دەستیان بە کارەکانیان کردووە، لیژنەکەی هەرێمی کوردستانیش لە بەغدایە، ئەوەشی ماوەتەوە، راپۆرتی کۆتایی ئەوانە، هەتا رێککەوتنەکە بە تەواوی بکەوێتە واری جێبەجێکردنەوە.

پشکى هەرێم لە بودجەی عێراق بە ١٢.٦٧٪ دیاری کراوە، لە بەرامبەردا، حکوومەتى هەرێم پابەند کراوە بە رادەستکردنى ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت بە نرخى سۆمۆ، لەگەڵ رادەستکردنى نیوەی داهاتی خاڵە سنوورییەکان.

خێڵان بەختیار

___

فیستیڤاڵی هاوینەی کوردی لە وڵاتی هۆڵەندا بەڕێوەچوو

Karzan

ئەمەریکا دوبارە نیازی گەڕانەوەی بۆ ڕێکخراوی یونسکۆ هەیە

Harmn

ئیسماعیل کامل: جەژنی نەورۆز خاڵێكی بەهێز و هاوبەشی هەموو كوردستانییانە

Harmn