KDC

ناوەندی نەرویج لەگەڵ نەتەوەی سامییەکان کۆبوونەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی 17.04.2024، شاندێکی هاوبەشی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەرویج و فدراسیۆنی ژنانی دیاسپورای کوردستانی، لەگەڵ نەتەوەی سامی کۆبوونەوە.

کۆبوونەوەکە لە ناوەندی سامییەکان، کە نوێنەرایەتی پەرلەمانی سامییەکانی نەرویج دەکەن لە ئۆسلۆ بەڕێوەچوو، وێڕای ئاڵ و گۆڕی بیر و بۆچوون و ناسینی زیاتر لە سەر مێژوو و کولتووری نەتەوەی سامی و نەتەوەی کورد، هەردوولا جەختیان لە هاوکاری زیاتری بوارە جیاوازەکان کردەوە، بەتایبەت کولتوور و بواری ڕۆشنبیری.

گرینگی ئەم چاوپێکەوتنە لەوەدایە، کە ئەمە یەکەمین پەیوەندی نێوان نەتەوە بێ دەوڵەتەکانی سامی و کوردە، هاوکات هەردوو لا بەو چاوپێکەوتنە زۆر خۆشحاڵ بوون.

شیاوی ئاماژەیە نەتەوەی سامی وەکوو نەتەوەی کورد بە سەر چوار وڵاتدا دابەش کراون و ئەو چوار وڵاتەش بریتین لە نەرویج، سویید، فینلاند و ڕوسیا. لە نەرویجدا خاوەنی پەرلەمانی خۆیانن و لە باکووری ئەو وڵاتەدا دەژین و ناوەندی سامییەکان لە ئۆسلۆ نوێنەرایەتی پەرلەمانی سامییەکان دەکات.

___

روسیا پێش کاتژمێر سفر هێزکۆدەکاتەوە و پۆتینیش زمانی نەرم بەکاردنێت

nusar1

شاندی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی ئامادەی مەراسیمی یادگەی نیشتمانی بارزانی لە بارزان دەبن

nusar1

وەزارەتی تەندروستی عێراق:دۆخی تووشبوونی بە کۆرۆنا گەیشتووە بەلوتکە

nusar1