KDC

سوید: پێشنیاری پێنەدانی ڕەگەزنامە بەم جۆرە کەسانە دەکرێت

پارتی لیبرال پێشنیاری پێنەدانی رەگەزنامەی هاووڵاتیبوونی سویدی بۆ ئەو کەسانەی کە تێوەگلاون لە سیخوڕی، یا کردەوەی تیرۆریستی دەکات.

جۆهان پیرسۆن گوتەبێژی سیاسەتی یاسایی حزبی، بە ڕادیۆی سویدی گوت: “پێمانوایە پێویستە ڕێگە بدرێت بەو کەسانەی کە هەڵسوکەوتی باش دەکەن لە سوید بمێننەوە، بەڵام دەبێت ڕێگە نەدرێت بەو کەسانەی کە دەستیان هەیە لە تیرۆر، یا سیخوڕی لە سویددا بژین.

دیموکراتە مەسیحییەکان، کۆنەپەرەستەکان و دیموکراتەکانی سوید پێشتر لە هەلومەرجێکی دیاریکراودا داوای هەڵوەشاندنەوەی ڕەگەزنامەی سویدییان کردبوو.

گوتیشی: “ئەمە ئەو یاسادانانەیە ئێمە ئێستا پێشنیاری دەکەین، کە لە وڵاتانی نۆردیک دراوسێ و لە زۆربەی وڵاتانی نێو یەکێتی ئەورووپا هەیە و پێمانوایە ئەمە گونجاوە”.

___

هەڵوێستی ئێران لەبەرامبەر کەمکردنەوەی سزاکان

Harmn

28ێ گەلاڤێژێ سالڤەگەرا فەتوایا خومەینی ل دژی خەلکێ رۆژھلاتێ کوردستانێ

KDC

کچە ئێزدییەک کاندیدە بۆ شاجوانی عێراق

KDC